بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێلم بە هەر دوو جۆرەکەی باشترە لێبنرێت، بە کوڵاندن و سوورکردنەوەی سەوزەکەی چونکە بە کاڵی لەوانەیە ببێتە هۆی ئازار و غازاتی زۆری ناو سک.
سوودەکانی خواردنی شێلم:
1 – بۆ تەندرووستی چاو: لە گێزەر باشترە، بە تایبەت گەڵاکەی. چونکە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و مادەی لیوتین و زانتین. بۆ بەهێزبوونی توانای بینینی چاو و خۆپاراستن لە تێکچوونی شەبەکیە و زوو پیربوونی بینین.
2 – بۆ بەهێزبوونی توانای بەرگری جەستە: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
3 – بەهێزکردنی ئێسک و جومگەکان.
4 – تەندرووستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
5 – دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی گرووپی بی کە زۆر پێویستن بۆ تەندرووستی هەموو ئەندامەکانی جەستە.
6 – بۆ تەندرووستی مێشک و دەمارەکان.
7 – بۆ نەخۆشی شەکرە: چونکە ڕێژەی شەکری زۆر کەمە بە پێچەوانەی پەتاتەوە.
8 – دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەک کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، فسفۆڕ و ئاسن.
9 – دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و کەی.
10 – بۆ خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.
11 – بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن.
12 – بۆ جوانی پێست و بەهێزبوونی قژ.
13 – بۆ چارەسەری قەبزی.
14 – بۆ دابەزینی کێشی زیادەی جەستە.
15 – بۆ چارەسەری قڵێشی پێ: دانانی پێ لە ناو تەشتێک کە ئاوی شێلم ی تێدابێت بۆ 10 خولەک پێش نووستن و دووبارەکردنەوەی بۆ چەند شەوێک.
زیانەکانی خواردنی شێلم:
زۆرخواردنی شێلم بۆ ماوەیەکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ ئەندامەکانی جەستە.
1 – نەخۆشی کەمکاری ڕژینی دەرەقی: دەبێت ئاگادار بین چونکە شێلم دەبێتە هۆی کەمکاری ڕژینی دەرەقی.
2 – کەمکاری گورچیلە: زۆر خواردنی شێلم لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی گورچیلە و کەمکاری.
3 – سکچوون و ئازار و غازاتی سک.
4 – کاریگەری دەرمانی دژی مەیینی خوێن و دژە میکرۆب کەم دەکاتەوە.
5 – هەستیاری بە شێلم لەوانەیە ببێتە هۆی سوربوونەوەی دەموچاو و جەستەی مرۆڤ و خورانی./.