بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ پێنج شەممە 16 ی تشرینی دووەمی 2023 بە ئاماژە بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفای کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک نییە بسەلمێنێت تۆڕی تونێلەکانی بزوتنەوەی حەماس لە ژێر ئەم نەخۆشخانەدا بن.
ئەو کەناڵە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە بە دڵنیاییەوە هیچ بەڵگەیەک نییە دۆزینەوەی تۆڕی تونێلەکان یان ژوورە ژێر زەوینییەکانی حەماس بسەلمێنێت.
وتەبێژی سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی چەند هەفتەی ڕابردوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە بزوتنەوەی حەماس ژێر نەخۆشخانەی شیفای غەززەی کردووەتە تونێل./.