بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین ئاماری وەبەرهێنانی نەوتی ئێران بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی دیکە و بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوەی وڵاتەکانی هەناردەکاری نەوتی خاو پیشان ئەدات، بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی ئوکتۆبەری 2023 بەرانبەر لەگەڵ مانگی ڕەزبەری 1402 بۆ 3.115 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ هەڵیکشاوە کە لەچاو مانگی پێشتردا 46 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
ئێران لە مانگی سێپتەمبێر (خەرمانانی 1402) 3 ملیۆن و 69 هەزار بەرمیل نەوتی وەبەرهێنابوو.
ئێران لە مانگی ئەگوست یان هەمان مانگی گەلاوێژی 1402 لەسەر پلەی سێهەمی ئۆپێک جێگیر بوو و بەردەوام ئەو پلەی خۆیە پاراستووە.
لە ئێستادا وڵاتی عەرەبستان بە وەبەرهێنانی 8 ملیۆن و 992 هەزار بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژدا پلەی یەکەمی ئۆپێک و عێراق بە 4 ملیۆن و 329 هەزار بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ لەسەر پلەی دوهەمی ئۆپێک جێگیر بوون.