بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبا لە سەفەرێکی فەرمیدا دوێنێ چوارشەمە گەیشتە تاران. هەواڵنێری فەرمی عێراق (واع) ڕایگەیاند، زیاد عەلی فازل لەگەڵ وەفدێکی عێراقی و لە سەفەرێکی فەرمیدا گەیشتە تاران. هەمان هەواڵنێری ڕایشیگەیاند کە مەبەست لەو سەفەرە تاوتوێ کردنی هاوکاری دوولایەنەی نێوان عێراق و ئێرانە و هیچ باسی لەسەر وردەکاری ئەو سەفەرەکە نەکردووە. وەزیری کارەبای عێراق دووڕۆژ لەمەوپێش لە وتووێژ لەگەڵ پێگەی هەواڵنێری “ئەلعەرەبی ئەلجەدید” گوتی: لەبەر ئەوی وڵاتی عێراق پێویستی جیدی هەیە بە غازی ئێران بۆ وەبەرهێنانی کارەبا، هاوردەی غاز لە ئێرانەوە بەردەوام و بەهێزتر لە پێشوو، درێژەی هەیە. سەرچاوەکانی ئەمریکاش دوێنێ ڕایانگەیاند کە ئەگەری لەسەرە واشنتن ڕێکبکەوێت لەگەڵ دەستڕەسی ئێران بە بڕی پارەی 10 ملیارد دۆلار لە دراوی هەناردەی کارەباری بۆ عێراق و ئەو پارەیە بچێتە سەر حیسابە بانکییەکانی ئێران لەوڵاتەکانی ئەورووپا و عوماندا.