بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی bulgarianmilitary ڕایگەیاندووە کە بە پێی وێنەی مانگە دەستکردەکان لە باکوری غەززە، ڕژێمی زایۆنیستی زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە، بە شێوازێک کە لە ماوەی 5 ڕۆژدا 88 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەو ڕژێمە تێکشکاون.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو پێگەیەدا هاتووە کە لە سەدا 33 ی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ماوەی 5 ڕۆژدا تێکشکاون.
زیانەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە سنورەکانی لوبنانیش ئاشکرایە. یەکەی دژە تانکی حزبوڵڵای لوبنان بە تایبەت ئیش لە سەر تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان دەکەن، ئەوان چەکی دژە تانک بەکار دێنن کە زۆر پێشکەوتووترە لەو چەکانەی حەماس لە کەرتی غەززە بەکاریان دێنێت./.