بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ گوشارەکانی ڕای گشتی جیهان لە سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی شیفای غەززە کاردانەوەی یەکێک لە لایەنگرانی ئەو ڕژێمەی بە دواوە بووە.
جەستین ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە توندی ڕەخنەی لە ڕژێمی زایۆنیستی گرتووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوبراو و بەرپرسانی دیکەی کەنەدا بەردەوام جەختیان لە سەر مافی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەرگریکردن لە خۆی کردووەتەوە.
تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە کە هەموو سنورەکان و یاسایەکی نێودەوڵەتیی تێپەڕ کردووە، وایکردووە کە کەنەدا هەست بە نیگەرانی بکات.
ترۆدۆ بە ئاماژە بە هێرشەکەی ڕۆژی سێ شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفای غەززە وتی کە کارەساتێکی مرۆڤی گەورە ڕووی داوە، بە تایبەت ئەوەی کە لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا دەبینرێت.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وتی کە تەنانەت بۆ شەڕەکانیش یاسا هەیە و نابێت خەڵکی سڤیل بەم شێوازە بکرێنە قوربانی./.