بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتی پێشبڕکێکانی مۆندیال کە کۆریای باشور میوانداری دەکات لە هۆڵی “نیتەکس” لە گۆیانگ، بە بەشداری ٩٦ یاریزانی تایکواندۆ، هەڵبژاردەی نیشتمانیی پیاوانی ئێران لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە بەشداری میرهاشم حوسێنی، ئەمیر محەممەد بەخشی و ئەبولفەزل عەباسی لە 2 خولدا بەرامبەر ئوسترالیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.
لە بەشی پیاوان ٨ هەڵبژاردەی ئوسترالیا، کەناری عاج، مەغریب، کۆریای باشور، بەرازیل، ئێران، چین و مەکسیک بەشدارییان کردووە./.