بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی کۆنتڕۆڵی ئەم نەخۆشخانەیە دەکەن.
ناوبراو بە کەناڵی جزیرەی قەتەری ڕاگەیاند کە داگیرکارانی زایۆنیست بە فەرمی ئێمەیان ئاگادار کردووەتەوە کە نەخۆشخانەی شیفا داگیر دەکەن.
قەدرە وتی کە تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەروازەکانی کۆمەڵەی تەندرووستی شیفا جێگیر کراون.
ناوبراو وتی: 1500 کەس لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانە و نزیکەی 7 هەزار ئاوارە لەم نەخۆشخانەیەدان.
ئەشرەف قەدرە وتی: بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نەخۆشخانەی شیفا تووشی قەیرانێکی گەورە دەکات./.