بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سابرینا سینگ جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە 17 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا 55 جار هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە 27 هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و 28 هێرش لە سوریا بووە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە 59 کەس لە هێزە سەربازییەکان بریندار بوون کە 27 کەس لەوان بەو هۆیەوە تووشی تێکچوونی مێشک بوون.
هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە هۆی پشتیوانی بەردەوامی ئەو وڵاتەیە لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان بە تایبەت دانیشتووانی بێ تاوانی غەززە./.