بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی سەرقاڵی جێبەجێکردنی ستراتیژی لەناوبردنی تەواوی شارێک و دانیشتووانەکەیە.
ناوبراو وتی: من بە ڕاشکاوانە دەڵێم کە ئیسرائیل ڕژێمێکی تیرۆریستییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: سەرکردەکانی جیهان بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی 22 کەس لە ڕووداوەکەی شارلی ئیبدۆ لە پاریس گردبوونەوە بەڵام لە بەرامبەر قوربانیبوونی هەزاران فەڵەستینی لە غەززە بێدەنگییان هەڵبژاردووە./.