بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی: بە گەلی خۆمان و گەلانی ئازادیخوازی جیهان دڵنیایی ئەوە دەدەین کە دۆخی خۆڕاگری و کەتیبەکانی قەسام باشە و بە تەواوی بە سەر دۆخەکەدا زاڵن.
ناوبراو وتی: بە داگیرکاران دەڵێین کە شەڕەکە هێشتا لە سەرەتادایە و ئەوەی کە لە پێشدایە زۆر گەورەترە.
حەمدان وتی: بەرەو شەڕی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری، پشتیوانی لە قودس و ئازادکردنی دیلەکان و ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین دەڕۆین.
ئەو بەرپرسەی حەماس وتی کە بۆردومانکردنی ژێرخانەکان و نەخۆشخانەکانی غەززە بۆ ئەوەیە کە خەڵک ناچار بە کۆچکردن بن.
وتیشی کە داوامان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە لێژنەیەکی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی نەخۆشخانەکانی غەززە پێک بهێندرێت تا درۆی داگیرکاران بۆ هەمووان ڕوون ببێتەوە.
ئۆسامە حەمدان وتی: بە بێ ئازادکردنی دیلەکانی فەڵەستین هیچ شتێک ڕوو نادات و نتانیاهۆ بە هۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیەوە درێژە بە شەڕی غەززە دەدات و هیچ گرنگییەک بە زایۆنیستەکان و هێزە سەربازییەکانی نادات./.