بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا خۆجێیەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
پێگەی سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکای داگیرکار لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر لە دەیرەزۆر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.
ئەو پێگەیە پاش چەند خولەکێک ڕایگەیاند کە بنکە ئەمریکییەکە بۆ جاری دووەم کراوەتە ئامانج.
سابرین نیوز پاش ماوەیەکی کورت ڕایگەیاندەوە کە بنکەی سەربازیی داگیرکارانی ئەمریکی لە گوندی خەزرا لە قووڵایی سوریا بە چەند درۆنێک کراوەتە ئامانج.
گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە دژی تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە، هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کە بەردەوام پشتیوانی لە حکومەتی کاتی و منداڵکوژی تەل ئەبیب دەکات./.