بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر عەباس زادە وتی: لە 7 مانگی ڕابردووی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی 446 ملیۆن و 995 هەزار و 597 دۆلار کاڵای ئێرانی بە کێشی 979 هەزار و 919 تەن لە ڕێگای دەروازەی سنوری سۆمارەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: ئەم ڕێژە هەناردەیە لە ڕێگای دەروازەی سنوری سۆمار، لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 44 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 22 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە./.