بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنانی کارەبا بەردەوام پێویستی بە هاوکردەکردنی غازی ئێران دەبێت.
ناوبراو بە پێگەی العربی الجدید ی ڕاگەیاندووە کە پێویستی عێراق بە غازی ئێران بەردەوامە.
وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند: ئەو وێستگانەی کە بە سووتەمەنی غاز کار دەکەن، نزیکەی 7 تا 8 هەزار مێگا وات کارەبا بەرهەم دێنن و بە پێی ئەوەی کە پرۆژەکانی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ وەبەرهێنانی غاز دوا کەوتووە، هاوردە لە ئێرانەوە بەردەوام دەبێت.
زیاد عەلی فازڵ ڕایگەیاندووە کە پێشتر سزاکانی ئەمریکا کێشەی دانەوەی پارەکی غازەکەی ئێرانی بە دواوە بووە و هەندێک جار ئەو قەرزە بە هۆی کەڵەکەبوونەوە گەیشتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار، بەڵام ئێستا گرێبەستی ئاڵوگۆڕی نەوت – غاز لە نێوان عێراق و ئێران بەردەوامە و لە بەرامبەر وەرگرتنی غاز، نەوت بە ئێران دەدرێت./.