بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانکۆی ئەزهەری میسر لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی تاوانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین دادگایی بکەن.
لە بەیاننامەکەی ئەزهەردا هاتووە کە داوا لە ئازادیخوازەکانی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر کەرتی غەززە هەنگاوی کرداری و بەپەلە هەڵبگرن.
ئەزهەر جەختیکردووەتەوە کە لایەنگرانی ئەم ڕژێمە دڕندەیە و ئەوانەی کە پشتیوانی لە تاوانەکانی دەکەن یان لە بەرامبەریدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بەرپرسی ئەم تاوانە دڕندانەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی زانکۆی ئەزهەردا هاتووە کە بێدەنگی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ڕیسوابوونێکی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە./.