بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید زاهیدەدین چەشمە خاوەر بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە ساڵانە بە ملیۆنان کەس لە ئێران و عێراق کەڵک لە دەروازەی سنوری مێهران وەردەگرن.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع)، وتی کە ئەمساڵ لە ماوەی 20 ڕۆژدا نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار کەس لەم دەروازە سنورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
ڕاشیگەیاند کە بە پێی ئامار و بەڵگەکان، ساڵانە 8 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە دەروازەی نێودەوڵەتی مێهرانەوە هاتووچۆ دەکەن کە ڕێژەی ڕۆژانەی لە نێوان 30 تا 100 هەزار کەس بووە./.