بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەنتەری ئاماری کومیسیۆنی ئەورووپا(یۆرۆ ستارت) ئاڵوگۆڕی گشتی بازەرگانی ئێران و 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا، لە 8 مانگەی یەکەمی ساڵی زایینیدا 3 ملیارد و 7 ملیۆن یۆرۆ ڕادەگەینێت.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و یەکێتی ئەورووپا لە 8 مانگی یەکەمی ساڵدا سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووە 12لەسەد دابەزیوە. نرخی بازرگانی هەر دولایەن لە 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2022 زیاتر لە 3 ملیارد و 437 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیندراوە.
یەکێتی ئەورووپا لە مانگی کانوونی دووهەم تا مانگی ئابی ئەمساڵ 530 ملیۆن یۆرۆ هاوردەی کاڵای لە ئێرانەوە بووە کە ئەو ڕێژەیە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 27لەسەد دابەزیوە، هاوردەی کاڵای یەکێتی ئەورووپا لە ئێرانەوە لە مانگەکانی کانوونی دوهەم تا ئابی 2022 زیاتر لە 730 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیندراوە.
هەناردەی یەکێتی ئەورووپا بۆ ئێران لە 8 مانگی سەرەتاکانی ئەوساڵدا 8لەسەد دابەزیوە و نزیکەی 2 ملیارد و 477 ملیۆن یۆرۆ بەراوەرد بووە. وڵاتە ئەورووپییەکان لە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا 2 ملیارد و 707 ملیۆن یۆرۆ کاڵایان هەناردەی ئێران کردبوو