بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نالدی پاندۆر وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشور لە نووسینێکدا کە لە ڕۆژنامەی ساندی تایمز بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە گەلی فەڵەستین بۆ ماوەیەکی زۆر لە مافی هاووڵاتیبوون و تەنانەت مرۆڤبوون و ئازادی بێبەش بوون، نابێت ئەم مافە بۆ هەندێک هەبێت و هەندێکی دیکە بێبەش بن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە جیهان بە گشتی توڕەبوونی خۆیی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە تایبەت کوشتنی ژنان و منداڵان، نەشاردووەتەوە و دژی ئەوەن کە لەم ماوەیەدا و بەردەوام لە غەززە ڕوو دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشور ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکانی جیهان ڕژانە سەر شەقامەکان و جەختیان لەوە کردەوە کە نایانەوێت تاوانەکانی ئیسرائیل بە ناوی ئەوانەوە تۆمار بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت بە پێی یاسای نێودەوڵەتی بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ئەو کەسانەی زۆرترین ڕۆڵیان لە تاوانەکانی غەززەدا هەبووە دەربکرێت، بە تایبەت بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی کابینەکەی./.