بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ڕیاز لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیانکردەوە کە هێزی خۆڕاگری هاوکێشەکان بەرەو کۆتایی دەبات و خۆڕاگریش بەهێزەوە درێژە بە بەرگری لە خۆی دەدات.
هەر لەو کۆبوونەوەدا ڕاگرتنی شەڕی غەززە و گەیاندنی بەپەلەی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە لە لایەن هەر دوو سەرۆک کۆمارەوە جەختی لە سەر کرایەوە./.









