بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ چەرەساتی بەسوود بۆ ژنانی دووگیان بریتین لە:
فستق:
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین، یارمەتیدەرە بۆ ئەو ژنانەی ئاسنیان کەمە، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی ئاسنی تێدایە، هەروەها یەکێکە لەو چەرەساتانەی ڕێژەی شەکر لە ناو خوێندا بەرز ناکاتەوە.
عەلی بابا:
دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید و یەکێک لەو خۆراکانەیە کە ڕێگری دەکات لەوەی خانمان تووشی کەمی ئاسنی خوێن بن، هەروەها ڕێگرە لەوەی کۆرپەلە زووتر لە کاتی خۆی لە دایک ببێت.
بادەم:
لە ماوەی دوو گیانیدا بەشێک لە ژنان تووشی قەبزی دەبن، بە هۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستەوە، بەڵام بادەم یەکێک لەو خۆراکانەیە کە یارمەتیدەری نەهێشتنی قەبزی دەبێت./.