بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەردانی سعوودیەی کردووە، وتی: ئەمریکییەکان بەردەوام پەیام دەدەن کە شەڕی غەززە پەرە نەستێنێت بەڵام سووتەمەنی شەڕەکە لە لایەن ئەوانەوە دابین دەکرێت، قسە و کرداری ئەمریکییەکان وەک یەک نییە.
ناوبراو وتی: شەڕی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە بەڕێوە دەبرێت و ڕێگری لە ئاگربەست دەکات، بەم بۆنەوە دەبێت جیهان ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەمریکا بناسێت./.