بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: غەززە بووەتە تاقیکردنەوەیەکی گەورە تا مرۆڤایەتی ویژدانی خۆی تاقیبکاتەوە، هیچ ویژدانێکی زیندوو و ئاگادار بە بینینی دیمەنەکانی کۆمەڵکوژییەکەی فەڵەستینییەکان لە غەززە، گەمارۆدانی تەواوی زیاتر لە 2 ملیۆن مرۆڤ، بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتاری نەخۆشەکان و گەمارۆدانی نەخۆشخانەی منداڵان بێدەنگ نابێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم پەڵە ڕەشە هیچ کات لە ناو چاوانی ئەمریکا ناسڕێتەوە کە بە پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە، ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاسوودەیی سەرقاڵی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکانە.
کەنعانی بە ئاراستەکردنی ئەم پرسیارە کە ئایا جیهان چاوەڕوانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە؟ ڕایگەیاند: ئەم ئەنجومەنە لە سایەی مافی ڤیتۆی ئەمریکا و پشتیوانی بەریتانیا و فەرەنسا لە ڕژێمی زایۆنیستی، ئیرادەیەکی بۆ ڕاگرتنی تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی نییە./.