بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی Watcher.Guru دەرچووی بەڵگەی سەرەتا لە عەرەبستانەوە ڕوو لە زیادبوون دەکات. بەڵگەی سەرەتا بەڵگەیەکە کە شوێنی چێ کردنی کاڵا دەردەخات و لە لایەن ژووری بازرگانی وڵاتی بەرهەمهێنەری هەمان کاڵاوە و لەبەر داخوازی وڵاتی خوازیار ڕێکدەخرێت و پێشتڕاست دەکرێتەوە.
هەر لەسەر ئەم ڕووداوەش ئەژماری کار و پیشەیەک کە بڕیارە ئەو بەرهەمانە هەناردە کەن، بێگومان لە چەن مانگی داهاتوودا زیادبوونێکی بەرچاو و بەربڵاو بەخۆوە دەبینێت.
لە ئەوساڵدا، کۆڕی بریکس 6 وڵاتی بانگهێشت کرد بە مەبەست ئەوەی لەگەڵی ڕێکبکەون و ئەو جێبەجێکارییە هەموو جیهانی شۆک کرد و زۆربەی لە وڵاتەکان لەو کارە سەریان سووڕ ماوە.
ئەو وڵاتانە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، ئێمارات، ئێران، میسر، ئتیووپی، و ئەرجەنتین.