بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یێنس لایرک وتەبێژی نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ وتی کە ئەگەر دۆزەخێک لە سەر زەوی بوونی هەبێت ئەوە باکوری غەززەیە.
ناوبراو وتی: هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەنە باشوری غەززە بەڵام هاوکارییەکان بە سەدان هەزار کەس لە باکوری ئەم شارە ناگات.
گرووپێک لە شارەزایانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندووە کە فەڵەستینییەکان بە جیدی ڕوبەڕوی مەترسی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە گەمارۆدانی تەواوی کەرتی غەززە دەدات./.