بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبا لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز، بەرامبەر بە دوژمنانی بەرەی خۆڕاگری وتی: بە بڕوایەکی بەهێز و بە بێ هیچ ترسێک، ڕوبەڕوی دڕندەکان دەبینەوە و هیچ بایەخێک بە هەڕەشەکانی ئێوە نادەین لە بەر ئەوەی کە ئێمە عاشقی شەهیدبوون و شوێنکەوتووی ئازادیخوازەکانین.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا پێویستی خەبات و تێکۆشانی لە دژی داگیرکارانی ئەمریکی دووبارە کردەوە و ڕایگەیاند کە نە ڕادەوەستین و نە سازشت و نە پاشەکشە دەکەین.
ئەکرەم کەعبی ڕایگەیاند: ئەوانەی وا دەزانن کە چارەسەری سیاسی سوودی دەبێت، تووشی خەون و خەیاڵ بوون و دەبێت چاویان بە ڕووی ڕاستییەکاندا بکەنەوە تا تاوانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، کوژرانی منداڵان و خەڵکی سڤیل، گەمارۆ و برسیکردن و هەروەها پێشێلکردنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ ببینن.
سکرتێری کۆمیتەی هاوئاهەنگی گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق جەختیکردەوە کە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە گەڵ ئەم شەیتانە تاوانبارە، سوودێکی نییە، تەنیا ڕێگاش لەناوبردنی ئەوە تا عێراق ڕووی ئارامی بە خۆوە ببینێت و لە پیلان و دوژمنایەتییەکان پارێزراو بێت./.