بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدای عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی خۆڕاگری لە دژی داگیرکارانی ئەمریکی کردەوە.
ناوبراو وتی کە چالاکییەکانی خۆڕاگری لە دژی داگیرکارانی ئەمریکی لە عێراق تەنیا کاتێک ڕادەگیرێت کە کۆتایی بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بهێندرێت.
ئەبو ئالا وەلائی ڕایگەیاند کە ئاگربەست لە گەڵ داگیرکارانی ئەمریکی لە عێراق کاتێک دەکرێت کە ئاگربەستی ڕاستەقینە لە کەرتی غەززە ڕابگەێندرێت.
ناوبراو وتی کە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین دەکاتەوە./.