بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی ئەنساروڵڵا کە هاوکات وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنج شەممە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر چەند پێگەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو ئامانجانەی مووشەکە بالستییەکانی یەمەن، ئیلات لە باشوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بووە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی زیانەکانی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی یەمەن دەشارێتەوە.
وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند کە تا ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، یەمەن درێژە بە هێرشەکانی دەدات./.