بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتنی د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامی ئایەتوڵڵا ڕەئیسیی لە سەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ڕادەست کردووە.
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.
محەممەد کازم ئالی سادق بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیاز، هیوای خواستووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی بگەنە بڕیاری کرداری و کاریگەر لە پێناو پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراقیش ڕایگەیاندووە کە د. لەتیف ڕەشید لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە سەر پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و پێویستی کۆتایی هاتنی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتەوە./.