بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر دەیان ساڵ هەوڵی ڕوونکردنەوەی ڕواڵەتی ڕاستەقینەی سیاسی ئەمریکامان بۆ جیهان دەدا و ئەوەمان باس دەکرد کە ئەمریکییەکان بۆ کۆمەڵکوژی موسڵمانان واز لە هەر هەوڵ و پلانێک ناهێنن، هێندەی هێندەی ئێستا سەرکەوتوو نەدەبووین.
ناوبراو وتی: زایۆنیسم ناتوانێت درێژە بە ژیانی خۆی بدات، بەم شەڕ و تاوان و دڕندەییەوە، ناتوانێت لە نێو دەریایەکی دوژمنانی خاوەن ئیرادە زیندوو بمێنێتەوە، ئەمە ڕێگای لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستییە.
فەریق سەلامی وتی: دوژمن هەر کات بەرەو تێکشکان دەڕوات زیاتر هاوار دەکات و مەترسیدارتر دەبێت، ئەم مەترسییە، مەترسی بەرەو لەناوچوونە، ئێمە دڵنیاین و دەزانین کە چی ڕوو دەدات، پشت بە خودای گەورە درێژە بەم ڕێگایە دەدەین.
فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمڕۆ توانای بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی تێکشکاوە و ئەمریکاش ناتوانێت ئەم ڕژێمە ڕزگار بکات، ناتوانێت هەناسەیەکی دەستکردی پێببەخشێت، ڕژێمی زایۆنیستی هیچ ڕیشەیەکی لە ژیانی جوگرافی سیاسی ئەم ناوچەیە نییە و بە دڵنیاییەوە لە ناو دەچێت./.