بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2023 ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی وشکانیی ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارەکە لەناکاو بووە و هیچ هۆکار و وردەکارییەک لە لایەن زایۆنیستەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.
ئۆپەراسیۆنی وشکانیی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە هاوکات لە گەڵ بەردەوامی و چڕبوونی هێرشە دڕندە ئاسمانییەکان لە 27 ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکرد.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بە بێ هیچ وردەکاری و زانیارییەک، هەواڵی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی وشکانیی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاندووە.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ڕایگەیاندبووە کە بزوتنەوەی حەماس بە نێوەندگێڕی قەتەر لە بەرامبەر ئاگربەستێکی کاتیدا بڕیارە 15 تا 20 کەس لە دیلە بیانییەکان ئازاد بکات.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆپەراسیۆنی وشکانیدا بە پێی دانپێدادانی خۆی تووشی زیانێکی زۆر بووە. تا ئێستا 35 سەربازی ئەو ڕژێمە لە غەززە کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمەش لە لایەن هێزەکانی حەماسەوە تێکشکاون./.