بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەمشیدی جێگری نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕایگەیاند کە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سعوودیە بەشداری دەکات.
ناوبراو وتی: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری لە وڵاتی ئۆزبەکستان بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای ڕاگەیاند کە ئەگەر کۆبوونەوەکەی ڕیاز نەتوانێت کاریگەریی لە سەر ڕەوشی غەززە و هاوکاریکردنی خەڵکەکەی هەبێت ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان بە جیدی دەبینم، لە بەر ئەوەی کە گەلان لە کاریگەری حکومەتە ئیسلامییەکان بێهیوا دەبن.
کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی غەززە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو لە وڵاتی سعوودیە بەڕێوە دەچێت./.