بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوکەت میرزیایف سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان لە شانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری لە شاری تاشکەند، وتی: شەڕی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان، بۆ هەمووان بووەتە جێی نیگەرانی و بەداخەوە کە قوربانییەکانی ئەم شەڕەش لە پلەی یەکەمدا کەسانی سڤیل بە تایبەت ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانن و مەترسی پەرەسەندنی شەڕەکەش بۆ تەواوی ناوچەکە لە ئارادایە.
ناوبراو وتی: ئێمە دیسانەوە جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە کە خەڵکی فەڵەستین مافی ئەوەیان هەیە وڵاتی سەربەخۆیان هەبێت و بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش جەختیان لە سەر ئەمە کردووەتەوە.
میرزیایف وتی: ئێمە نابێت موڵەتی پەرەسەندنی شەڕی غەززە بۆ تەواوی ناوچەکە بدەین و داوا لە هەر دوو لا دەکەین کە دەستبەجێ شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان ڕابگرن و لە ڕێگای دانوستانەوە بگەنە چارەسەرێکی دادپەروەرانە./.