بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری تاجیکستان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی تشرینی دووەمی 2023 گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری دووشەممە و لە لایەن محەممەد تایەر زاکرزادە سەرۆکی پەرلەمان و دلێر جومعە وەزیری وزەی تاجیکستان پێشوازی لێکرا.
پاش ئەوەش ئیمام عەلی ڕەحمان سەرۆک کۆماری تاجیکستان لە کۆشکی گەل بە فەرمی پێشوازی لە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک کۆماری تاجیکستان و واژۆکردنی چەند ڕێکەوتنێکی هاوکاری دووقۆڵی و بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوبەشی چالاکوانانی ئابوری و بازرگانی ئێران و تاجیکستان لە ڕیزی بەرنامەکانی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەبێت./.