بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنی جنین پلاسخارت نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، سەبارەت بە کارەساتی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، جەختی لە سەر ئەرک و بەرپرسیاریەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانە کردەوە.
قەیس خزعەلی جارێکی دیکە هەڵوێستی پشتیوانی گەل و حکومەتی عێراقی لە پرسی فەڵەستین وەبیرهێنایەوە و داوایکرد کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهان تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی ئیدانە بکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە خواستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لە لایەن گەلی عێراقەوە، وتی: دەبێت وەک ڕێزگرتنی سەروەری و دەسەڵاتی نیشتمانی عێراق، هێزە بیانییەکان دەربکرێن./.