بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، شەوی چوارشەممە 8 ی تشرینی دووەمی 2023، هەواڵی خستنەخوارەوەی درۆنێکی MQ9 ی ئەمریکای ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی یەمەن درۆنێکی ئەمریکای لە جۆری MQ9 لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیخوڕی لە سەر ئاوە ناوچەییەکانی ئەم وڵاتە بە ئامانجی هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی، خستووەتە خوارەوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاندووە کە تێکشکانی درۆنە ئەمریکییەکە بە چەکێکی گونجاو بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە جموجوڵەکانی ئەمریکا ناتوانێت ڕێگری لە هەنگاوە سەربازییەکانی یەمەن لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بکات./.