بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیترا دی سۆتەر جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ڕۆژی چوارشەممە بە توندی ڕەخنەی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە گرت.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا کاتی سزادانی ئیسرائیل گەیشتووە، لە بەر ئەوەی کە ڕژانی بۆمب وەکوو باران بە سەر خەڵکدا هەنگاوێکی نامرۆڤانەیە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا وتی کە ئاشکرایە ئیسرائیل هیچ گرنگییەک بە خواستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نادات./.