بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەبەرهێنەرانی پۆڵای ئێران لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، کۆی نرخی دۆلاری هەناردەی ئاسن و پۆڵای ئێران لە هەفت مانگەی یەکەمی ساڵدا تا مانگی خەزەڵوەری 1402 بە تۆمارکردنی قەبارەی 7 ملیۆن و 100 هەزار تەنەوە سنووری 4 ملیارد و 200 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
لەسەر بنەمای هەمان ڕاپۆرت، زۆرترین ئاستی وەبەرهێنان و هەناردە لە هەفت مانگی سەرەتای ساڵدا، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1400 کە قەبارەی لەبواری کێشەوە کەمتر لە 7 ملیۆن تەن بوو، بەڵام ئەوساڵ بە هۆی هەناردەی 7 ملیۆن و 100هەزار تەن بەرهەمی ئاسن و پۆڵا لە حەوت مانگەی سەرەتای ئەوساڵ ئەو ڕیکوردە شکاوە و ڕیکورێکی نوێ لەو بوارەدا تۆمار کراوە.
دوایین ڕاپۆرتی وەبەرهێنەرانی پۆڵای ئێران پیشان ئەدات، زیارتر لە نیوەی نرخی هەناردەی ئاسن و پۆڵای ئێران تایبەتە بە شمش و اسلاب(slab)
شایانی ئاماژە پێدانە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستاکە لە نێوان 63 وڵاتی ئەندام لە ئەنجومەنی جیهانی پۆڵا، لەسەر پلەی دەیەم جێگیر بووە.
پارێزگای ئیسفەهان بە هۆی بەرهەمهێنانی 45لەسەدی پۆڵای ئێران، وەکوو جەمسەری بەرهەمهێنەری پۆڵای ئێران دێتە ئەژمار.