بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە دژی لێدوان و داواکارییەکەی عیمخای ئەلیاهۆ وەزیری میراتی کابینە توندڕەوەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لە داوای بۆردومانکردنی کەرتی غەززەی بە چەکی ئەتۆمی کردبوو، وتی: ئەم بابەتە پرسیاری زۆی بە دوای خۆیدا هێناوە، پرسیاری ژمارە یەک ئەوەیە کە ئایا ئێمە لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە بوونی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیل دەبیسین؟ پرسیاری هەمووان ئەوەیە کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە کوێن؟ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە کوێیە، پشکنەران و چاودێرانی ئاژانس لە کوێن؟
لە ئەنجامی گوشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان وەزیرە تیرۆریستەکەی کابینەی نتانیاهۆ لە قسەکەی پاشگەز بووەتەوە./.