بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەست بە لاوازبوون و خێراتربوونی پرۆسەی لەناوچوونی دەکات و ئەمریکییەکانیش هاوکات لە ههەڵ ئەمە، لاوازبوونی پێگەی خۆیان لە ئاستی جیهان دەبینن.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هیچ کات هێندەی ئێستا پەراوێزخراو نەبووە، ئەمڕۆ ئەمریکا پێگەی جیهانیی ڕابردووی خۆیی لە دەست داوە و بۆ ڕژێمێک تێچووی دەبێت کە هیچ دەسکەوتێکی بۆی نییە و ئەمەش دەرەنجامی نەبوونی حیکمەتە لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە شکستی ڕژێمی زایۆنیستی و لاوازبوونی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری لە جیهان./.