بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیاد ئەمارە لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی ئێرنا وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس بە سەرەتای قۆناغێکی نوێی خۆڕاگری دادەنرێت.
ناوبراو سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، وتی: ئەم تاوانانە لە دژی منداڵان و ژنانی فەڵەستینی بە دڵنیاییەوە پیشاندەری لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستییە لە ڕوبەڕوبونەوەی گرووپەکانی خۆڕاگری و ئەوەشی سەلماندووە کە ئەم ڕژێمە بەدەر لە تاوانی دژ بە کەسانی سڤیل توانای هیچ کاردانەوەیەکی نییە.
ئەمارە وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان بۆ ڕای گشتی جیهان ئاشکراتر کرد و سیاسەتی دووفاقی ئەوان لە بواری ئازادی و مافی مرۆڤ بۆ هەمووان ڕوونتر بووەتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بووەتە بنکەیەی سەرەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان.
وتیشی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا پێداگریی فەڵەستینییەکانی بۆ خۆڕاگری لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی سەلماندەوە و ئەوەیان پیشاندا کە بۆ ئازادکردنی خاکی فەڵەستین لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆریستیی زایۆنیستی درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.
ئەیاد ئەمارە وتی: ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بەهێزبوونی خۆڕاگریی پئیشاندا و لە لایەکی دیکەوە درۆبوونی هێزی هەواڵگری و سەربازی زایۆنیستەکانی بۆ وڵاتانی جیهان ڕوون کردەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا چەندین جار لە سەر دەستی خەباتگێڕانی خۆڕاگریی فەڵەستین شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: بەرەی خۆڕاگری لە ئێستادا بووەتە ئۆممەی خۆڕاگری و لە تەواوی گەلانی ئیسلامیدا پەرەی پێدراوە و خۆڕاگری بووەتە بیر و هزر و ڕێبازێک کە لە ئاستی گەلانی ئیسلامیدا جێی بایەخە و ئەمەش بڕوا بە خودا و بنەماکانی ئیسلام و پیرۆزییەکانە کە جیهانی تووشی سەرسوڕمان کردووە.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: بەرەی خۆڕاگری لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی مرۆڤایەتی مۆدێڕندا کردووەتەوە و ئۆممەی خۆڕاگریش ڕۆڵێکی بەرچاوی لە داهاتوویەکی ڕوون بۆ جیهان دەبێت.
ئەیاد ئەمارە بە ئاماژە بە هەڵوێستی لاوازی حکومەتە عەرەبییەکان وتی: هەڵوێستی حکومەتە عەرەبییەکان شەرمەزارییەکی تەواوە و پیشاندەری ئەوەیە کە ئەوان پێگەی جەماوەرییان نییە، لە داهاتوودا ئەو خەڵکەی کە پشتیوانی لە فەڵەستین دەکەن، کۆتایی بەو ڕژێمانەش دێنن.
ناوبراو وتی: ڕژێمە عەرەبییەکان سەر بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستین و گەلانی موسڵمان هیچ هیوایەکیان بەوان نییە و تەنیا بە یارمەتی خودای گەورە پشت دەبەستن./.