جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home وتووێژ

شکستە ستراتیژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بە بۆردومان و کۆمەڵکوژی قەرەبوو ناکرێتەوە

جام کوردی – سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە لە پلەی یەکەمدا ئێمە داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەین و بە هیچ شێوازێک نامانەوێت شەڕەکە پەرە بستێنێت، بەڵام ئەگەر شەڕ پەرە بستێنێت، بەرەی خۆڕاگری دێتە گۆڕەپانەکەوە.

تشرینی دووه‌م 6, 2023
in وتووێژ
A A
0

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەمال خەڕازی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم ڕژێمە منداڵکوژە، وتی: بەرەی خۆڕاگری ئامادەیە و لە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕی ئێستای غەززە و بەردەوامبوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی دێتە گۆڕەپانەکەوە.

دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:

پاش ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی زریانی ئەقسا، سەرکردەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینیان کرد. ئایا ئامانجی ئەم سەردانانە لە چوارچێوەی پشتیوانی لە ئیسرائیل خوێندنەوەی بۆ دەکرێت یان هەڵگری پەیامە بۆ وڵاتانی دیکە؟

لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە تایبەت ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لەوە نیگەرانن کە پەلکێشی ئەم شەڕە بکرێن. لە کاتێکدا کە زایۆنیستەکان دەیانەوێت شەڕەکە بەردەوام بێت و بۆ وڵاتانی دیکەش پەرە بستێنێت، هەربۆیە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ و بەشداری ڕاستەوخۆ لە شەڕی غەززە دەکەن. ئەوان بە سەردانەکانیان، وێڕای پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی و هاوکارییە سیاسی و سەربازییەکان بۆ تەل ئەبیب، هەوڵ دەدەن ڕێگری لە هەڵوەشانەوە و لەناوچوونی بکەن. ڕژێمێک کە خۆیان وەک ڕژێمێکی نایاسایی و ساختە پێکهێنەری بوون و لە ئێستادا تووشی کێشە و قەیرانەکانی بوون. هەر بۆیە ئامانجی سەرەکی لە سەردانی بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، کۆنتڕۆڵکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕە تا ناچار بە بەشداری تێیدا نەبن.

ئایا ئەمریکا ئامادەیی بەشداری ڕاستەوخۆی لەم شەڕەدا هەیە؟

ئەم بابەتە پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی داهاتووەوە هەیە. ئەگەر شەڕەکە پەرە بستێنێت، بە دڵنیاییەوە کە سیاسەتی ئەوان تووشی گۆڕانکاری دەبێت بەڵام لەم هەلومەرجەی ئێستا، سیاسەتی هاوپەیمانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕە. ئەوان ئامۆژگاری ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی دیکە دەکەن کە شەڕی ئێستای غەززە کۆنتڕۆڵ بکرێت لە بەر ئەوەی کە لە شوێنەکانی وەک ئۆکراینا سەرقاڵن، وێڕای ئەوەی کە ئەمریکییەکان ڕوبەڕوی کێشەی ناوخۆیی و هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو بوونەتەوە و لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە کە پەرە بەم شەڕە بدرێت.

وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە کەڵکیان لە چ شێوازێک وەرگرتووە؟

ئەوان بە شێوازی جۆربەجۆر پشتیوانی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن، بۆ نموونە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر پرۆژەبڕیارێک بۆ ئاگربەست پێشنیار دەکرێت، ڤیتۆی دەکەن، بۆ نموونە، پێشنیارەکەی ڕووسیا ڕەتکرایەوە. ئەوان لە ئاستی سیاسی و لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە هەموو شێوازێک پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن بەڵام لە بەر بەرژەوەندییەکانیان نایانەوێت ڕاستەوخۆ بەشداری سەربازی لە شەڕەکەدا بکەن.

دەوترێت کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوو پەیامی بۆ ئێران ناردووە. ناوەڕۆکی ئەو پەیامانە و وەڵامەکەی تاران چی بووە؟

پەیامەکان نهێنین بەڵام ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند ئاماژەیەکی هەبووە. بە گشتی پەیامەکان باس لە نیگەرانی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکە. بە دڵنیاییەوە کە وەڵامی ئێرانیش ئەوە بووە کە ئێوە بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ دەبێت کۆتایی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێنن، وێڕای ئەمەش دەبێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگربەست لە غەززە ڕابگەێنێت تا شەڕەکە پەرە نەستێنێت، لە بەر ئەوەی کە بە بەردەوامی ئەم هەلومەرجە ئەگەری شەڕێکی بەربڵاو لە ئارادایە.

ئاماژەتان بەوەدا کە ئەمریکا بە شێوازی جۆربەجۆر پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکات، بە تایبەت ئەوەی کە بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڤیتۆ دەکات. بەم هەلومەرجەوە تا چەندە ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕێگای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە کۆتایی بەم شەڕەی ئێستا بهێندرێت؟

ئەم بابەتە پەیوەندیی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان و کاردانەوەی ڕای گشتی جیهانەوە هەیە. لە ڕۆژانی ڕابردوو خەڵکی وڵاتانی جیهان بە ئیسلامی و ئەوانی دیکەوە هاتنە گۆڕەپانەکانەوە و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ بزوتنەوەی حەماس، تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان ئیدانە کرد. لە ئەگەری بەردەوامی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان، ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە لە هەڵوێستەکانیدا دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کەرتی غەززە کەم وێنەیە. تاوانبارانی مێژوو پێش پێکهێنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دانانی یاسای شەڕ و تاوانی شەڕ، بۆردومانی وەهایان کردووە بەڵام پاش پێکهێنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و داڕشتنی یاساکانی شەڕ، کەسێک چاوەڕوانی ئەوە ناکات هەمان ئەو تاوانانە دووبارە ببێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ هەمان کۆمەڵکوژی و کەڵک وەرگرتن لە چەکە قەدەغەکراوەکان دەبینین و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هیچ کاریگەرییەکی نەماوە، بەم دۆخە بێ کاریگەرییەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نابێت چاوەڕوانی هەناوێکی کرداری بکەین.

بۆ ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە ستراتیژی دادەنرێن؟

ئەوەی کە حەماس کردوویەتی، هەنگاوێکی ستراتیژی و سەرکەوتنێکی ستراتیژی بۆ ئەم بزوتنەوەیە بووە و لە بەرامبەردا شکستێکی ستراتیژی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بووە. ئەم شکستە گەورە و ستراتیژییە بە بۆردومان و کۆمەڵکوژی قەرەبوو ناکرێتەوە. چارەنووسی ئەم شەڕە ئاشکرایە و لە ئاکامدا دەسکەوتێکی بۆ زایۆنیستەکان نابێت.

ئایا حەماس دەیزانی چی دەکات و چ ئەنجامێکی دەبێت؟ یان ئەوەی کە لە پێشبینیکردنی داهاتوودا لاواز بوون؟

بە دڵنیاییەوە کە هەنگاوی ستراتیژی، تێچووی قورسیشی دەبێت. حەماس کە بە هەنگاوە ستراتیژییەکەی لەوەدا سەرکەوتوو بوو شکستێکی گەورە و کەم وێنە بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا بسەپێنێت، دەیزانی کە ڕوبەڕوی وەڵامی توندی ئەم ڕژێمە دەبێتەوە. ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێستادا لە ڕووی لاوازییەوە پەنای هێناوەتە کوشتار و کۆمەڵکوژی خەڵک بە تایبەت ژنان و منداڵان. ئەڵبەت فەڵەستینییەکان بەم ژیان و کوشتار و تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاهاتوون. هەر فەڵەستینییەک کە شەهید دەبێت دەیان گەنجی فەڵەستینی شوێنی ئەو دەگرێتەوە. ئەوان تەنیا گیانیان هەیە کە دەیکەنە قوربانی ئازادکردنی خاکەکەیان، هەر بۆیە ئامادەن لە پێناو سەرکەوتنێکی ستراتیژی وەها تێچوویەکیش بدەن، هەرچەندە تاوانەکانی ئەمجارەی زایۆنیستەکان کەم وێنە بووە.

پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، زایۆنیستەکان بانگەشەی دوو ئامانجیان دەکرد، یەکەم ئەوەی کە ڕوبەری کەرتی غەززە کەم دەکەنەوە، بە واتایەکی دیکە ناوچەیەکی پارێزراو دەکەنەوە و بە دەرکردنی خەڵک ناوچەکە چۆڵ دەکەن و دووەم ئەوەی کە خۆڕاگری لە غەززە لە ناو دەبەن. ئایا بە پێی گەمارۆی هەمەلایەنەی 17 ساڵی ڕابردوو، ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێت کۆتایی بە خۆڕاگری لەم ناوچەیە بێنێت؟

خۆڕاگری بە تایبەت خۆڕاگری ئیسلامی لە ناو نابرێت. خۆڕاگری ئیسلامی بە هەر ژمارەیەک کە شەهید دەدات، کەسی نوێ پەیوەندیی پێوە دەکات و ئەم ڕێگایە بەردەوام دەبێت، وەک چۆن کە تا ئێستا وا بووە. سەرجەم تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین بە ئامانجی لەناوبردنی خۆڕاگری ئیسلامی بووە بەڵام ئەنجامەکەی تەنیا بەهێزبوون و پەرەسەندنی خۆڕاگری بووە. وەک چۆن کە دەبینین هێزی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بە دە ساڵی ڕابردووەوە بەراورد ناکرێت. ئەگەر ڕژێم دەڵێت بە هێرشی وشکانی بۆ سەر غەززە خۆڕاگری ئیسلامی لە ناو دەبات، لە هەڵەیەکی گەورەدایە و ئەنجامی ئەم هێرشەش لە ڕۆژانی ڕابردوو بە زیانەکانی زایۆنیستەکان دەرکەوتووە. ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ڕوبەڕوی شەڕێکی پارتیزانی دەبێتەوە و وەک چۆن ئەمریکا لە ڤێتنام شکستی هێنا، زایۆنیستەکانیش لە غەززە شکست دێنن.

بە بۆچوونی ئێوە ئەم شەڕە تا کەی بەردەوام دەبێت؟

لە ئێستادا ڕژێمی زایۆنیستی پلانی درێژەپێدانی شەڕی هەیە و حەماس و جیهادی ئیسلامیش بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ ئامادەییان هەیە.

هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەرکردنی دانیشتووانی کەرتی غەززە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، جێبەجێکردنی پیلانی نەگبەتییەکی نوێیە. ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بیەوێت خەڵکی غەززە دەربکات، ئەوان بۆ کوێ بڕۆن؟ دەبێت بچنە میسر؟ یان ئەگەر بیەوێت خەڵکی کەرتی خۆرئاوا دەربکات دەبێت بچنە ئەردەن؟ میسر و ئەردەن بە توندی لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا ڕاوەستاون لە بەر ئەوەی کە کاریگەری جیدیی لە سەر ئەو دوو وڵاتە دەبێت. کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش هیچ ئامادەییەکی بۆ وەرگرتنی ئەم کۆچە زۆرەملەیە نییە.

ئێران لە پرسی فەڵەستیندا داوای گشتپرسیی کردووە تا خەڵکی فەڵەستین خۆیان چارەنووسیان دیاری بکەن. سەبارەت بەم شەڕە، ئێران چ ڕێکار و دەستپێشخەرییەکی بۆ ڕاگرتنی هەیە؟

ئێمە لە پلەی یەکەمدا داوای ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگری لە پەرەسەندنی دەکەین. لە پلەی دووەمدا، زایۆنیستەکان دەبێت وەڵامدەرەوەی ئەو هەموو تاوانانە بێت کە لە غەززە کردوویەتی. ئەوەی کە حەماس بیەوێت دیلەکان چۆن ئازاد بکات بەندە بە بڕیاری خۆیانەوە، بە دڵنیاییەوە کە لە بەرامبەردا داواکارییان هەیە، وەک چۆن کە لە ڕابردوودا حزبوڵڵای لوبنان دیلەکانی لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد کرد، ئەمە کارتێکی بەهێزە کە لە دەستی حەماسدایە و لە بەرامبەریدا دەبێت چاوەڕوانییەکانی جێبەجێ بکرێن./.

Previous Post

لاپید: ئیسرائیل لەم شەڕەدا سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت

Next Post

کوشتاری ژنان و منداڵانی غەززە پیشاندەری لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستییە

RelatedPosts

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە
نوێترین هەواڵ

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
نوێترین هەواڵ

هەڵسەنگاندنی بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە مەترسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

حوزه‌یران 5, 2025
سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا
نوێترین هەواڵ

سەردانەکەی عێراقچی بۆ میسر؛ چاوەڕوانی کراوەیی زیاتر لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکاندا

حوزه‌یران 2, 2025
دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان
نوێترین هەواڵ

دەرفەتەکانی بەردەم ئێران و پاکستان

ئایار 26, 2025
پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
نوێترین هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئایار 5, 2025
ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
نوێترین هەواڵ

ئێران و هەرێمی کوردستان؛ لە هاوبەشییەکی مێژووییەوە تا ئیرادەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان

ئایار 4, 2025
Next Post
کوشتاری ژنان و منداڵانی غەززە پیشاندەری لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستییە

کوشتاری ژنان و منداڵانی غەززە پیشاندەری لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستییە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020