بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بە ئاماژە بە شەش جار هێرشی سەر 4 بنکەی سەربازی ئەمریکا لەم وڵاتە و سوریا، هاتووە کە سێ جار هێرش کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق و هێرشێکیش کراوەتە سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی نزیک هەولێر، تەل بیدەر لە باکوری سوریا و تەنەف لە باشوری ئەم وڵاتە.
ئەو گرووپە خۆڕاگرییە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشانە بە چەکی پێشکەوتوو کراوە و ئامانجەکانیش پێکاوە.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە درۆنێکی خۆکوژ بنکەی سەربازیی داگیرکارانی ئەمریکای لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج. ئەو بنکە سەربازییە کەوتووەتە نزیک گوندی قەسرۆک لە باکوری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا./.