بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت. بارەگای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سعوودیەیە.
هاوکات لە گەڵ ئەم کۆبوونەوە، بڕیارە کۆبوونەوەی لوتلەی عەرەبیش لە ڕیاز بەڕێوە بچێت.
هێشتا هیچ وڵاتێک بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی خۆیی بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوەدا دەرنەبڕیووە بەڵام چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئێران لە باڵاترین ئاستدا، واتە سەرۆک کۆمار، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.
پاش شەڕی غەززە و تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان لە سەر پێویستی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کردەوە./.