بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید کە تا چەند مانگی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە و ئێستا سەرۆکایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە نتانیاهۆ دەکات، ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕژێمە لە شەڕی ئێستادا سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل شوێنێکی پارێزراو و ئەخلاقی نییە و هێزێکی ناوچەییش نییە و لەم شەڕەشدا سەرکەوتوو نابێت.
داواکارییەکەی وەزیرێکی کابینەکەی نتانیاهۆ سەبارەت بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە بە چەکی ئەتۆمی، ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆری ناوخۆیی بووەتەوە./.