دکتۆر ئەمیری فەرد بەڕێوەبەری کلینیکی چارەسەری بە تیشک لە نەخۆشخانەی بێستوون بۆ هەواڵنێری جام کوردی، وتی: کلینیکی ڕادیۆتراپی ئەنکۆلۆژی بێستوون بە سوودوەرگرتن لە سەردەمیانەترین ئامێری خێراییپێدەر، لە ڕۆژئاوای وڵات تەنیا نەخۆشخانەیە کە بەم ئامێرە تەیار کراوە و لە ئێستادا ئەم نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەریی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بەکاردێت و لە پارێزگای کرماشان و پارێزگاکانی دەوروبەر و هەرێمی کوردستان و عێراق نەخۆش وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە نەخۆشخانەی بێستوون بە ئەنجامدانی دژوارترین و پرۆفیشناڵترین نەشتەرگەری و هەروەها سوودوەرگرتن لە شێوازی سەردەمیانەی پاراکلینیکی، هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکی بۆ تووشبووان بە جۆرەکانی شێرپەنجەی لە ڕێگەی ڕادیۆتراپییەوە دابین کردووە.
ڕاشیگەیاند: کلینیکی ڕادیۆتراپی ئانکۆلۆژی بێستوون خزمەتگوزاریی ئای ئێم ئاڕتی بۆ چارەسەری هەموو جۆرەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی دابین کردووە کە ئەمە سەردەمیانەترین شێوازە بۆ چارەسەریی پزیشکی.