بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوکاری تاڵیبانی ئەفغانستان، سێ ئەندامی بە ڕەگەز ئێرانیی دەزگای هەواڵگری مۆسادیان لە ناوچە شاخاوییەکانی هەر دوو وڵات دەستبەسەر کرد.
ئەو ئەندامانەی مۆساد بە نیازی ئەوە بوون کە بە درۆنی خۆکوژ لە سنورەکانی ئەفغانستانەوە هێرش بکەنە سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئێران.
بڕیارە ئەو کەسانە بە زووترین کات بۆ لێپێچینەوە بگوازرێنەوە ناوخۆی ئێران./.