بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی: دڵنیاین کە ڕژێمی زایۆنیستی لەم شەڕەدا تووشی شکست دەکەین.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکی سەربازیی نەبووە.
ئۆسامە حەمدان وتی: تا ئێستا بە سەدان کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی خۆڕاگریدا کوژراون و بریندار بوون و تەل ئەبیب ژمارەی ڕاست و درووستی ئەوان بڵاو ناکاتەوە.
ناوبراو وتی: فەڵەستینییەکان بڕوایان بەوە نییە کە ئاشتی بە بێ لەناوچوونی داگیرکاری مسۆگەر دەبێت.
حەمدان وتی: وڵاتانی جیهان کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەبینن بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ ڕاگرتنی هەڵناگرن.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی وتی: وڵاتانی عەرەبی بە لاوازی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی دەرکەوتوون و هەڵوێستەکانی ئەوان لە ئاست تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا نییە.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا هێرشی کردووەتە سەر 105 دامەزراوە و بنکەی تەندرووستی و 5 نەخۆشخانە بە تەواوی چالاکییەکانیان ڕاگرتووە./.