بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەرکەوتن و تەندروستی پێست تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری خۆراکی لەسەرە. بۆ نموونە هەندێک لێکۆڵینەوە پەیوەندی بە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان و زیپکە لە هەندێک کەسدا دەکەنەوە، یان لێکۆڵینەوەکانی تر دەریدەخەن کە خواردنەوەی ئاوی زۆر کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی پێست هەیە. ئەگەر بەدوای باشترکردنی شێوەی پێستتدا دەگەڕێیت، ئەوا زیاتر گرنگی بە خۆراک و خۆراکی خۆت بدە.
لە درێژەدا ئاماژە بە چەند مادەیەکی خۆراکی بەسوود بۆ تەندرووستی پێست دەدرێت:
1 – ماسی سەلەمون:
سەلەمون یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی چەوری ئۆمیگا ٣، کە مادەیەکی خۆراکی و بەسوودە بۆ تەندروستی پێست، هەروەها بەهۆی ڕێژەی پرۆتین و ئۆمیگا ٣ی ، یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، کەمکردنەوەی زیپکە و هەوکردن لە لەشدا. هەروەها دەتوانێت بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی پێشوەختە و ئەگەری چرچبوون بێت.
2 – گوێز:
گوێز بڕێکی بەرچاو لە زینک یان زینکی تێدایە، هەروەها خواردنی یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست دەدات. ئەم کانزایە ڕۆڵی هەیە لە دووبارە دروستبوونەوەی پێست و چاکبوونەوەی برینەکان، هەروەها کارەکانی دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی باشتر دەکات. زینک بە شێوەیەکی باو لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی پێستدا بەکاردەهێنرێت.
3 – تەماتە:
تەماتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی؛ ماددەیەکی خۆراکییە کە کاریگەری دژە ئۆکسانی هەیە و ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین. پرۆتینی کۆلاجین یارمەتی لاستیکی پێست دەدات و پێست تازە دەکات. هەروەها هەندێک پێکهاتەی تری ناو تەماتە وەکو لایکۆپین دەتوانن پێستت لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزن.
4- چای سەوز:
بەو پێیەی ئاودان بنەمایەکی گرنگە لە پاراستنی تەندروستی پێست، خواردنی شلەمەنیەکانی تر جگە لە ئاو دەبێتە هۆی یارمەتیدانی شێدارکردنی جەستە و دڵنیابوون لە تەندروستی پێست. چای سەوز پێست لە زیانەکانی خۆر دەپارێزێت بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە ئۆکسانی. هەروەها خواردنی چای سەوز لاستیکی زیاد دەکات و پێکهاتەی پێست بەهێز دەکات. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵبدە ڕۆژانە کوپێک چای سەوز بخۆیتەوە.
5 – شلیک:
شلیک سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین سییە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە پێکهاتە چالاکەکانی ڕووەکی ناو شلیک دەتوانن یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی تەندروستی پێست و کاریگەر بن لە چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی پێستدا. هەروەها ڤیتامین سی کە لەم میوەیەدا هەیە، کارەکانی دژە هەوکردن لە جەستەدا بەهێز دەکات بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی پێست.
6 – کیوی:
کیوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ئی. ئەم ڤیتامینانە پێست لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی و فشاری ئۆکسجین دەپارێزن و پێکهاتەکەی بەهێز دەکەن. هەروەها کیوی دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی خانەکانی پێست دەدات.
7 – زەیتی زەیتون:
زەیتی زەیتون چەورییەکی تەندروستە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، کە پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێت و دەتوانێت هەڵمژینی کارۆتینۆیدەکان بەرز بکاتەوە کە یەکێکی دیکەیە لە ماددە خۆراکیەکان بۆ پێست. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کەمی کارۆتینۆید پەیوەندی بە گۆڕانکاری پێستەوە هەیە وەک زیپکە و هەوکردن.
8 – گوڵەبەڕۆژە:
تۆوی گوڵەبەڕۆژە ڤیتامین E و زینک و چەوری و پرۆتینی تێدایە، هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی دەرکەوتن و تەندروستی پێست. پرۆتین کاریگەرە لە چاککردنەوەی شانەکانی پێست و پێویستە بۆ خولی دووبارە دروستبوونەوەی پێست کە بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. زۆرێک لە گوێز و تۆوەکان مادەی خۆراکییان تێدایە کە بۆ پێست باشن. هەروەها تۆوی گوڵەبەڕۆژە بەهای خۆراکی باشی هەیە وەک سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و ماددە خۆراکیەکانی تر و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات./.