بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی کە کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە بۆردومان و تاوانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ئاستی پێویستدا نییە و لە هەندێک کاتدا جێی شەرمەزارییە.
ناوبراو وتی: داگیرکارانی ئیسرائیلی لە غەززە کۆمەڵکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی دەکەن. تەواوبوونی سووتەمەنی وایکردووە کە نەخۆشخانەی زیاتر لە کەرتی غەززە لە چالاکی دوور بکەوێتەوە. درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی کەسانی سڤیل و هەبوونی ئاسایش بۆ برایانمان لە غەززە دەدەین.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: هەڵسووکەوتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ستانداردە جیاوازەکان، متمانەی خەڵکی ناوچەکەی بەرامبەر بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لاواز کردووە./.