بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، گوڤاری نیویۆرک تایمز لەسەر زاری یەکێک لە شارەزایانی دامەزراوەی “ئێرنێست ئەند یانگ” ڕاپۆرتی داوە، گەر توند و تێژی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوام درێژەی هەبێت، ئەگەری هەیە ئابووری جیهان تووشی خەسارێکی 2 ترلیۆن دۆلاری بێت.
گێرگوری داکۆ، گەورە شارەزای ئابووری ئەو دامەزراوە لە وتووێژ لەگەڵ نیویۆرک تایمز گوتی: “لە خراپترین سێناریۆدا” بەربڵاوی جێبەجێکاری سەربازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرئەنجامێکی “سەخت”ی بەدوادا هەیە لەوانە، داوەستان و دابەرینی نرخی سەهام و زیانی 2 ترلیۆن دۆلاری لەسەر ئابووری جیهان.
لەسەر هەمان ڕاپۆرت، داکۆ پێشبینی کردووە کە نرخی نەوت بە شێوازێکی سەیر و سەمەر هەڵئەکشێت و لە 85 دۆلاری ئێستاوە بۆ هەر بەرمیل تا 150 دۆلار بەرز دەبێتەوە.
هەمان دامەزراوە پێشبینی خۆی لەسەر گەشەی بازەرگانی جیهانی ساڵی 2023 لە 1.7 لەسەد کە پێشتر بەراوەرد کرابوو، بۆ 0.8 لەسەد، دابەزاندووە و هۆکارەکەشی دابەزینی توندی گەشەی بەرهەمهێنان ڕاگەیندراوە.